Cîhan
بۆ بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا بریتانیا هاوکاری عێراق دەکات
پەیامی کورد … بۆ بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا بریتانیا هاوکاری عێراق دەکات
بەریتانیا بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سێ ملیۆن پاوەندی تەرخان کرد.
جینین هینس پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە کە بەریتانیا بە ئامانجی پاڵپشتیکردن لە ھەوڵەکانی حکوومەتی عێراق لە بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سێ ملیۆن پاوەندی تەرخان کردووە .
راشیگهیاندووه، "پاڵپشتییە داراییەکەی بەریتانیا، ھاوکارمان دەبێت بۆ ئەوەی لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاڵپشتی زیاتر پێشکەش بە حکوومەتی عێراق بکەین".
ئەمەیش لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە، دووەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری فایزەر گەیشتبووە عێراق.