Cîhan
بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەمریکا هاوکاری دارایی عێراق دەکات
پەیامی کورد … بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ئەمریکا هاوکاری دارایی عێراق دەکات
ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) ڕایگەیاند، سێ ملیۆن دۆلاری دیکەی لەچوارچێوەی هاوکارییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەشی عێراق کرد.
ئاژانسە ئەمریکییەکە ڕایگەیاندووە، هاوکارییەکانیان بۆ عێراق بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و دەستخستنی ڤاکسین بەردەوام دەبێت.
USAID ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکاریی عێراق دەکەن بۆ زیاترکردن و فراوانکردنی بنکەکانی دابەشکردنی ڤاکسین بۆ دانانی 800 ناوەندی نوێی ڤاکسین، بەتایبەت بۆ ئەو شوێنانەی ڕووبەڕووی ئاستەنگی مرۆیی بوونەتەوە و کامپەکان و ئەو شوێنانەی ئاوارەکانی تێدا دەژین.