بەهای لیرەی تورکی هەر لە دابەزیندایە
پەیامی کورد ... بەهای لیرەی تورکی هەر لە دابەزیندایە
لیرەی توركی بەردەوامە لە دابەزینی نرخەكەی و نرخی هەر دۆلارێك گەیشتە ٨.٩ لیرەی توركی.
هەرچەندە ماوەی چەند رۆژێكە لیرەی توركی بەشێوەیەكی لەسەرخۆ بەهای خۆی لەدەستدەدات بەڵام لە دوێنێوە بەهای لیرە بەشێوەیەكی بەرچاو لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دابەزیوە، دوێنێ بەهای یەك دۆلار بە ٨.٥ لیرە مامەڵەی پێوە كرا ئەوە زۆرترین دابەزین بووە لە رابردوودا تۆماری كردبێت بەڵام ئەمڕۆ زیاتر بەهاكەی لەدەستدا.
بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو نرخی لیرەی توركی جارێكی دیكە رووی لە دابەزین كرد هەر ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ٨٩٠ لیرەی توركی ئەوەش نزمترین ئاستە لە مێژووی خۆیدا تۆماری بكات.
ئەو دابەزینەش دوای ئەوەهات کە تورکیا نیازی خۆی بۆ تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی رووسی راگەیاند و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکاش هەڕەشەی سەپاندنی سزای بەسەر ئەنقەرەدا کرد.