Cîhan
بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین
پەیامی کورد... بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین
ئەمڕۆ دابەزینی بەهای لیرەی توركی لە بازاڕەكانی جیهاندا لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كرد، بە جۆرێك لە ئێستادا هەر (100) دۆلاری ئەمریكی بەرامبەرە بەنزیكەی 3 هەزار لیرەی توۆكی.
ئەمە جاری یەكەمە دابەزینی بەم شێوەیە بەخۆیەوە دەبینێت لە ماوەكانی ڕابردووشدا بەنكی ناوەندی توركیا چەندین ڕێكاریان بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە گرتەبەر، بەڵام ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لیرە زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەست دەدات، بەجۆرێك ئەمڕۆ بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بووە بە (2950) لیرەی توركی.