TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆی کەوتنەخوارەوەی کابینێکەوە زیاتر لە ٨ کەس بوونە قوربانی

سارا
Yazar
📅 23 Mayıs 2021 21:43

پەیامی کورد       ...     بە هۆی کەوتنەخوارەوەی کابینێکەوە زیاتر لە ٨ کەس بوونە قوربانی .

میدیا خۆجەییەکان هەواڵ لە کوژرانی لانیکەم ٨ کەس بە هۆی کەوتنەخوارەوەی کابینێکی شەمەندەفەری کابلی یەوە لە ئیتاڵیا دەدەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی میدیایی Rainews24 ڕایگەیاند لانیکەم ٨ کەس بە هۆی کەوتنەخوارەوەی کابینێکی شەمەندەفەری کابلی یەوە لە لە ناوچەی پیموونت لە ئیتاڵیا کوژران .

هەروەها ڕاگەێندراوە جگە لەم ٨ کەسە بارودۆخی تەندرووستی دوو منداڵ لەم ڕووداوەدا زۆر نالەبار ڕاگەیندراوە و ئەوانیان بۆ نەخۆشخانەکانی تۆرین گواستووەتەوە 

ئەم ڕووداوە لە ڕێگای شەمەندەفەری کابلی کە گوندی ستێرسا لە کەنارئاوی دەریاچەی ماجیورە و کێوی مۆترۆن کە بەرزاییەکی نزیکەی ١٥٠٠ مەتری هەیە پێکەوە دەبەستێتەوە ڕوویداوە .

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکان لە کابینەکەدا ١٠ گەشتیار بوونیان هەبووە ئەم کابینە١٠٠ مەتری پێس گەیشتنی بە لووتکەی کێوەکە لە بەرزترین ئاستی بەرزایی دا کەوتووەتە خوارەوە 

Paylas: