Cîhan
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 26 هەزار کەس بە هۆی پیسبوونی هەواوە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە
پەیامی کورد... ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 26 هەزار کەس بە هۆی پیسبوونی هەواوە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە
داریوش گوڵ عەلیزادە، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی هەوا و گۆڕانکارییە هەرێمییەکانی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران رایگەیاند بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ساڵی 2022 دا 26 هەزار کەس لە 33 شاری ئێران بە هۆی پیس بوونی هەواوە گیانیان لەدەست داوە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕایگەیاند زیانی ماددی گیان لەدەستدانی ئەم هاووڵاتیانە بە زیاتر لە یازدە ملیارد و سێسەد ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.
پێشتر سەرۆکی کۆمیسیۆنی تەندروستیی ئەنجومەنی شارەوانیی تاران ڕایگەیاندبوو دوو ساڵ لەمەوبەر تەنیا لە شاری تاران شەش هەزار کەس بە هۆی پیسبوونی هەواوە گیانیان لەدەست داوە.