TR KU SO
FB X
Cîhan

بە هۆی تەقەی چەکداری لە مێلبۆرنی ئۆسترالیا ژمارەیەکی زۆر خەلک بریندار بوون

سارا
Yazar
📅 14 Nisan 2019 16:18

پەیامی کورد  ...   لە شاری مێلبۆرن-ی ئوستورالیا هێرشبەرێک لە ئوتۆمبێلەکەی خۆیەوە دەستڕێژی گوللەی لەیانەیەکی شەوانە کرد و بەهۆیەوە پاسەوانێکی یانەکە کوژراو سێ کەسی دیکەش برینداربون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەشاری مێلبۆرن-ی ئوستورالیا هێرشبەرێک لە ئوتۆمبێلەکەی خۆیەوە دەستڕێژی لە یانەیەکی شەوانە کرد و بەهۆیەوە پاسەوانێکی یانەکە کوژراو سێ کەسی دیکەش برینداربون.

پاش کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی 1996ی بەندەری تاسمانیا کە تیایدا چەکدارێک 35 کەسی کوشت، ئوسترالیا یاسای هەڵگرتنی چەکی هەموارکردەوە و ئوستورالیا ئێستا خاوەنی توندرین یاسای هەڵگرتنی چەکە لە جیهاندا.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، هێرشە چەکدارییەکە کاتژمێر 3:20ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی پراهران لەباشووری رۆژهەڵاتی مێلبۆرن ئەنجامدراوە.

هاوکات ئەوەش زانراوە کە سێ پاسەوانی یانەکە برینداربون و هاوڵاتییەکی دیکەش کە لەسەرەی چونەژورەوەدابوە برینداربون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

پۆلیس پێیوایە هێرشەکە لە ئۆتۆمبێلێکەوە ئەنجامدراوە لەکاتی رۆشتندا، بەڵام هێشتا دڵنیانین لەوەی هێرشێکی تیرۆرستی بوە یان نا.

Paylas: