Cîhan
بەپەلە ... بە هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕووسی ١٨ کەس گیانیان لە دەستدا
فڕۆکەی " می – ٨ " لە نزیکی کانگای " وانکورسکویە " پارێزگای " کراسنایارسک " ی ڕووسیا کەوتە خوارەوە و ١٨ کەس لە سەرنشینەکانی گیانیان لە دەستدا .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، وەزارەتی حاڵەتی تایبەت و بەپەلە ی ڕووسیا رایگەیاند : ئەم ڕووداوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە مەودای ٢ کیلۆمەتری لە ناوچەیەکی نیشتەجێ بوون لە " ئیگارکا " ڕوویدا .
فڕۆکەکە هەڵگری ٣ کەس لە فڕۆکەوانەکان و ١٥ مۆسافر بووە کە لە لەو ناوچەیە کار کردووە .
بە پێ ی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆی کەوتنە خوارەوەی ئەم فڕۆکەیە کێشەی تەکنیکی یان هەڵەی فڕۆکەوانەکە بووە .