Cîhan
بەپەلە ... ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ٢٣١٢ کەس ڕاگەێندراوە
پەیامی کورد ... ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا ئەمڕۆ ٢٣١٢ کەس ڕاگەێندراوە
وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردودا ٢٣١٢ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و ١٠٢ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەێندراوێكدا، وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند،"لە دوێنێوە ١٢١٧٦ پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیەش ٢٣١٢ تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٦٨٨ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و ١٠٢ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە كۆی گشتی تووشبوان و قوربانیانی كۆرۆنا ئاشكرایكرد، تا ئەمڕۆ ٥٦٠٢٠ كەس توشی پەتای كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٩٦٠٠ هاووڵاتی چاكبوونەتەوە و ٢٢٦٢ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.