TR KU SO
FB X
Cîhan

بەپەلە ... نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاند بەغدای لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی ئەمریکا لە ئێدلیب کوژراوە

سارا
Yazar
📅 27 Ekim 2019 13:50

پەیامی کورد    ...   نیۆیۆرک تایمز رایگەیاند لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە نزیکی ئێدلیب کە بە ئەگەری زۆر ئەبووبەکر بەغدادی ڕابەری داعش کوژراوە .

نیۆیۆرک تایمز بە ئاماژەدان بەوەی کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ماوەی نزیک بە هەفتەیەک لەگەڵ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەت ڕەزامەندی دەربڕیبوو ، نووسی کە بە ئەگەری زۆر ئەم ئۆپراسیۆنە شەوانە ڕۆژی شەممە لە نزیکی ئێدلیب ئەنجام دراوە و بە ووتەی سەرچاوەگەلی سەربازی لە ئەنجامدا ئەبووبەکر بەغدادی ڕابەری داعش ، کراوەتە ئامانج و کوژراوە .

 

Paylas: