TR KU SO
FB X
Cîhan

داهاتی عێراق لە شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 54 تریلیۆن دینار بووە ‌

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Ağustos 2023 15:58

پەیامی کورد... داهاتی عێراق لە شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 54 تریلیۆن دینار بووە


رۆژنامەی (المدی)ـی عێراقی پشتبەست بە داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردوه‌تەوە کە تەنیا لە شەش مانگی رابردوودا داهاتی عێراق زیاتر لە 54 ترلیۆن دینار بووە، کە زۆرینەی رەهای لە فرۆشی نەوتەوە بەدەست هاتووە.

بەپێی هەواڵەکە، وەزارەتی دارایی بڵاویکردوه‌تەوە کە تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵ عێراق 54 ترلیۆن دینار داهاتی هەبووە کە 97%ی لە فرۆشی نەوتەوە بووە.

تێکڕای داهاتی عێراق لەو شەش مانگەدا بە وردیی بریتیی بووە لە: 54 ترلیۆن و 308 ملیار و 339 ملیۆن و 824 هەزار و 760 دینار، ئەویش دوای لێدەرکردنی داهاتە ئاڵوگۆڕکراوەکان کە بریتیی بووە لە دوو ترلیۆن و 142 ملیار و 885 ملیۆن و 417 هەزار دینار.
 

Paylas: