TR KU SO
FB X
Cîhan

مانگی ڕابردوو داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلار بووە

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Kasım 2023 15:59

پەیامی کورد... مانگی ڕابردوو داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلار بووە


وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی یەکەمدا داهاتی فرۆشی نەوتی زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە.

ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ 1_ی تشرینی یه‌كه‌م_ی 2023 وەزارەتی نەوت لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، مانگی تشرینی یەکەم 109 ملیۆن و 545 هەزار و 589 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و داهاتی فرۆشی نەوتیش زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە،

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، بە تێکڕا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 88 دۆلار و 26 سەنت فرۆشراوە، و کۆی داهاتی نەوتیش 9 ملیار و 669 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەسداوە، خستنەڕووی داتا و ئامار و داهاتەکان ئەرکی سەرەکی ئێمە و حکومەتە بۆ ئەوەی شەفاف و ڕوونبین بین و گەلەکەمان بەشەفافی داهاتی وڵات بزانن.

وا بۆ 7 مانگ دەچێت هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە، تورکیا ئامادەیی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە دەربڕیوە و عێراقیش هەوڵی هەناردەکردنی دەدات، بەڵام کێشەی خەرجی و شایستەی کۆمپانیاکان، قردێلەی ئەم کاروانەی ڕاگرتووە و هەرێمیش لەچاوەڕوانی پچڕاندنی ئەو قردێلەیەدا ماوەتەوە.

Paylas: