TR KU SO
FB X
Cîhan

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەمموزدا زیاتربووە لە هەشت ملیار دۆلار

Rozan Ateş
Yazar
📅 01 Ağustos 2023 22:07

پەیامی کورد... داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەمموزدا زیاتربووە لە هەشت ملیار دۆلار


وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردە و داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی تەمموز راگەیاند، بەپێێ داتاکان داهاتەکەی زیاترە لە هەشت ملیار دۆلار.

بەپێی ئاماری وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 106 ملیۆن و 755 هەزار و 169 بەرمیل بووە، داهاتەکەی بڕی 8.293 ملیار دۆلار بووە.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 105 ملیۆن و 487 هەزار و 610 بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن 344 هەزار و 804 بەرمیل بووە.

لە کاتێکدا هەناردەی گەیارە 922 هەزار و 755 بەرمیل بووە.

تێکڕای بڕی رۆژانە ی نەوتی هەناردەکراو 3 ملیۆن و 444 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک نەوتیش 77.69 دۆلار بووە.

Paylas: