TR KU SO
FB X
Cîhan

دەستگیر کرانی پێنج ئەندامی داعش لە کەرکووک

Rozan Ateş
Yazar
📅 22 Ekim 2020 21:50

پەیامی کورد ... دەستگیر کرانی پێنج ئەندامی داعش لە کەرکووک

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک پێنج چەکداری داعشیان دەستگیرکردووە.

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ڕێنمایەکانی وەزیری ناوخۆ و بریکاری کاروباری پۆلیس، گروپێکی پێنج کەسی چەکدارانی داعش کە سەر بە ویلایەتی دیجلەی رێکخراوەکە بوون لە کەرکوک دەستگیرکرد.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەی دەستگیرکراون یەکێکیان هەستاوە بە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی، خۆراک و ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ چەکدارانی داعش و کەسێكی دیکەشیان زانیاری لەسەر جموجوڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بۆ چەکدارەکانی داعش گواستووەتەوە.

 

باس لەوەشکراوە، چەکدارە دەستگیرکراوەکان رادەستی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری کەرکوک کراون.

Paylas: