Kurdistan
دەستگیرکرانی دوو ئەندامی داعش لە هەولێر
پەیامی کورد … دەستگیرکرانی دوو ئەندامی داعش لە هەولێر
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ڕایگەیاند، دژەتیرۆری کوردستان چەند ئۆپەراسیۆنێکی لە هەولێر ئەنجامداوە و دوو قاچاخچیی چەکی داعشی دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی دێسامبری ٢٠٢١، بەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە تویتەر بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ دژەتیرۆر چەند ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەی زەیتوونی هەولێر لە عێراق ئەنجامدا و دوو قاچاخچیی چەکی داعشی دەستگیرکرد".
لە تویتەکەدا هاتووە: "ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە وادەکەن داعش نەتوانێت قاچاخی بە چەکەوە بکات، چەک هەڵبگرێت و بگوازێتەوە".