دۆزینەوەی دەرمانێک کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو دەبات
پەیامی کورد ... دۆزینەوەی دەرمانێک کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو دەبات
زانایانی ئۆسترالیایی ڕایگەیاند : دەرمانێکمان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤیرووسی کۆرۆنا لە ناو ببات.
زانایانی ئۆسترالیایی بۆیان ئاشکرا بووە کە دەرمانی " ئیڤێر مەکتین " ، کە دەرمانێکی دژە پلاسمایە و ماوەیەکی زۆرە لە زانستی پزیشکیدا بە کار دەهێنرێت بەڵام ئەم دەرمانە دەتوانێ گەشەی SARS-CoV-2 لە سیلۆلەکاندا ڕابگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە ڕۆژنامەی Antiviral Research ، دۆزی یەکەی ئەم دەرمانە دەتوانێ RNA ڤیرووسێک لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا لە لەش دەربکات و ڕێژەی ئەم ڤیرووسە لە لەشدا لە ٢٤ کاتژمێردا بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە .
ئەم دەرمانە ئێستا لە چارەسەری ڤیرووسەکاندا لەوانەش " ئێچ ئای ڤی " و ڤیرووسی زیکا ، ئانفڵۆنزا ا تای دانگۆ کاریگەرییەکی دیار و ناسراوی هەیە .
جێگای ئاماژەدانە تاکوو ئێستا تاقیکردنەوەکان تەنیا لە کەل و پەلەکانی تاقیگادا ئەنجام دراوە و ئێستا بۆ دەستنیشان کردنی دۆزی کاریگەری ئەم دەرمان ، ئەنجامدانی تاقیکاری لە سەر مرۆڤ پێویستە ، ئێستا زانایان بە دوای بوودجەیەک دەگەڕێن بۆ بەردەوام بوونی لێکۆڵینەوەکان .
دوای لێکۆڵینەوەکان دەردەکەوێت کە ئایا ئەم دەرمانە دەتوانێ بۆ دەرمانی ڤیرووسی کۆرۆنا ڕاسپێردرێت یا خود نا