TR KU SO
FB X
Kurdistan

١٦ هاووڵاتی عەفرینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە لایەن چەکدارو چەتەکانی تورکیاوە ڕفێندراون

سارا
Yazar
📅 06 Kasım 2021 22:45
پەیامی کورد     ...    ١٦ هاووڵاتی عەفرینی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە لایەن چەکدارو چەتەکانی تورکیاوە ڕفێندراون

چەکدار و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە گوندی ئیسکا دوو هاووڵاتیان ڕفاند، ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێریشدا ١٦ هاووڵاتی مەدەنییان لەهەمان گوند ڕفاندووە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەمڕۆ ٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ کاتژمێر ١٠:٠٠ لە خاڵێکی پشکنینی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە گوندی ترندێ دوو هاو٢ڵاتی مەدەنییان ڕفاند.

ناوی ئەو دوو ها٢وڵاتییەی ڕفێندراوە وەها هاتووە ‘جوان حیکم٣ت سلیک و عەبدۆ ئەحمەد عەلیکۆ’، کە خەڵکی گوندی ئیسکا-ی سەر بە عەفرینن.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، دوێنێش چەتەکان لە هەمان گوند ١٤ هاووڵاتی دیکەی ئەو گوندەیان ڕفاندووە.

Paylas: