TR KU SO
FB X
Cîhan

دوای ئەمریکا وڵاتی تورکیا پشتیوانی خۆی لە ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Ekim 2020 15:07

پەیامی کورد ... دوای ئەمریکا وڵاتی تورکیا پشتیوانی خۆی لە ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی رێککەوتنی حکوومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەسەر پرسی ئیداری و ئەمنی شنگال رایگەیاند، لەبارەی "بەرەنگاربونەوەی تیرۆر" و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە عێراق ئامادەی پشتیوانی و ھەماھەنگین.

 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ھیوادارین ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکرێت بەمەبەستی جێگرکردنی دەسەڵاتی فیدڕاڵی عێراق لە شنگال و ریشەکێشکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئاسانکاری بکرێت لە گەڕاندنەوەی ئێزدییەکان و خەڵکی ناوچەکە بۆ سەر ماڵ و خاکی خۆیان کە روبەڕوی ستەم و گوشاری زۆر بونەتەوە".

 

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە، "ئامادەی ھەماھەنگین لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە شنگال و ناوچەکەکانی دیکەی عێراق".

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش  لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ڕێکەوتنە ڕاگەیاندبوو.

Paylas: