TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 22 Ekim 2022 20:04

پەیامی کورد... فڕۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکدا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا

 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، فرۆکەیەکی ئەمریکی خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستداوە.

 

بەپێی ڕۆژنامەکە، کاتێک فڕۆکەکە 40 پێ بەرزبووەتەوە لەنزیک فڕۆکەخانەی کین دیلانت هۆبکنز لە ویلایەتی هامبشایر، خۆی کێشاوە بە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا.

 

ئەو باڵەخانەیەی فڕۆکەکە خۆی پیاکێشاوە ژمارەیەک خێزانی تێدا نیشتەجێبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لە باڵەخانەکەدا نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم ئەوانەی لە فڕۆکەکەدا بوون گیانیان لەدەستداوە.

 

تائێستا دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ژمارەی سەرنشینانی فڕۆکەکەوە ئاشکرانەکردووە، تەنها زانیارییەکان باس لەوەدەکەن هیچ کەسێک ڕزگاری نەبووە.

Paylas: