TR KU SO
FB X
Cîhan

٥٤ فڕۆکەی ئەمریکی لە سنوورەکانی ڕووسیا جیگیر دەکرێن

سارا
Yazar
📅 26 Nisan 2020 17:13

پەیامی کورد    ...    ٥٤ فڕۆکەی ئەمریکی لە سنوورەکانی ڕووسیا جیگیر دەکرێن  

ویلایەتەیەکگرتووەکان لە بەرەنگاربوونەوە بۆ ئامادەبوونی سەربازی لە ناوچەی بەستەڵەکی باکووری فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆی لە سنوورەکانی فێدراسیۆنی ڕووسیا جێگیر دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە Defense Express ، ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە بە جێگیر کردنی ٥٤ فڕۆکەی شەڕکەری جۆری F-35A Lightning II لە ئالاسکا تا ساڵی ٢٠٢١ ، ئامادە بوونی سەربازی خۆی لە ناوچەکانی بەستەڵەک و سنووری لەگەل ڕووسیا بەهێز بکات .

بە ووتەی میدیاکانی ئۆکراینی ، جێگیر بوونی فڕۆکەگەلی سەربازی لە بنکەی ئاسمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان Eielson لە ئالاسکا ، لەگەڵ دوو فڕۆکەی جۆری F-35A Lightning دەستی پێکرد . ئەوان لە ئەیپریلی ئەمساڵەوە لەوێ جێگیر بوونە . ئەم فڕۆکانە لە جۆری فڕکەگەلی شەڕکەری نەسڵی ٥ ەمی F-22 Raptor جێگیر لە ئالاسکا پێشتیوانی دەکەن .

لە هەواڵەکاندا بەم شێوەیە هاتووە کە : بەهیزکردنی گرووپی هینان و گواستنەوەی ئاسمانی خاوەن گرینگییەکی ستراتیژیکی زۆر باڵایە بۆ ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئامادەبوونی سەربازی لە بەستەڵەکی باکوور کە ڕووسیا چەند پێشتر ئەم کارە دەست پێکردووە . 

Paylas: