Cîhan
فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ئامێدی بۆردومان دەکەنەوە
جارێکی دیکە فڕۆکە جەنیگییەکانی تورکیا سنوری گوندی سارکێیان لەسنووری ئامێدی بۆردومان دەکەنەوە.
بەوتەی شایەتحاڵەکانی ناوچەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوو جار لەسەر یەک و بۆ ماوەی زیاتر لەکاتژمێرێک سنوری گوندی سارکێیان لەناوچەی بەرێ گارێ لەئامێدی بۆردومان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لەکاتێکدا بووە کە دەیان هاووڵاتی لەناو ڕەز و باخەکانیاندا کاریان کردووە و ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لەلا دروستکردوون.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا فڕۆکەکانی تورکیا ناوبەناو بۆردومانی سوورەکانی خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووەو ئەوەش ترسی لای دانیشتوانی گوندەکانی ئەو ناوچەیە دروستکردووەو لەدڵەڕاوکێدا ئەژیێن.