TR KU SO
FB X
Cîhan

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لەسنوری ئامێدی کەسێک برینداربوو

سارا
Yazar
📅 26 Mart 2018 02:12

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سنورەکانی قەزای ئامێدییان بۆردومان کرد و بەوهۆیەشەوە هاوڵاتیەک بە سەختی برینداربووە.

 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە سوپای تورکیا دەستیکردووە بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە هاوڵاتییەک بە ناوی نیهاد ڕێکانی کە تەمەنی نزیکەی ٤٠ ساڵە بە سەختی برینداربووە.

لە ئێستادا ئەو هاوڵاتیە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە.

هاوکات بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٢ی ئازاریش لە سنوری باڵەیانی پاریزگای هەولێر بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکیاوە چوار هاوڵاتی کورد شەهید بون.

ئەوەش دوای ئەوە دێت ماوەی دو هەفتەیە سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) نزیکەی ١٥ کم هاتووەتە نیو خاکی هەرێمی کوردستان و تا ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕاگەیاندراوێکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەکردووەتەوە. 

Paylas: