TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرمانی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترامپ لە ویلایەتێکی دیکە دەرچووە

سارا
Yazar
📅 16 Ağustos 2023 10:24
پەیامی کورد   ...  فەرمانی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترامپ لە ویلایەتێکی دیکە دەرچووە

دەستەی سوێندخواردنی دادگای شاری فولتن لە ویلایەتی جۆرجیا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ١٨ هاوکارەکانی لە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠، ناوزڕاندن و هەوڵدان بۆ ناو زڕاندن و بەدناوکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان تۆمەتبار کردووە ، و هەروەها تۆمەتگەلی دیکە .

داواکاری گشتی ویلایەتی جۆرجیا ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دۆناڵد ترامپ و ئەم بەرپرسە حکوومی یانەی پێشوو دەرچووە و تا ٢٥ی ئاب (٣ی ئەیلول) مووڵەتیان هەیە بۆ ئەوەی "خۆبەخشانە" خۆیان ڕادەست بکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو تۆمەتانە.

Paylas: