TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەیەکی روسی بە شەش سەرنشینەوە لە ئاسمانی ئەفغانستاندا دیارنەما

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Ocak 2024 16:11

پەیامی کورد... فڕۆکەیەکی روسی بە شەش سەرنشینەوە لە ئاسمانی ئەفغانستاندا دیارنەما


فڕۆکەیەکی بچوک لەو جۆرەی بە فڕۆکەی چاتەر ناسراوە شەش سەرنشینی هەڵگرتبوو، کاتێک بەسەر ئاسمانی ئەفغانستاندا دەفڕی، دیارنەما، دواتریش زانرا کە تێکشکاوە، بەڵام تا ئێستا شوێنی پاشماوەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.

دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی روسیا رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی تۆمارکراوی روسی لەگەڵ شەش کەس کە پێدەچێت لەناو فڕۆکەکەدا بن، شەوی پێشوو لە شاشەکانی رادار کاتێک بەسەر ئاسمانی ئەفغانستاندا دەفڕی، دیارنەما.

دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی روسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەکە لە جۆری چارتەر بووە و لە هیندستانەوە ویستویەتی بێتەوە مۆسکۆ لە رێگەی ئۆزبەکستانەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، فڕۆکەکە لە سنوری ناوچە شاخاوییەکانی باکوری ئەفغانستان کەوتووەتەخوارەوە.

Paylas: