TR KU SO
FB X
Cîhan

جێگری خەلیفەی داعش کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 29 Ocak 2021 01:31

پەیامی کورد ... جێگری خەلیفەی داعش کوژرا

 

سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، جێگری خه‌لیفه‌ و والی عێراقی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كوژراوه‌.

 

 

مستەفا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق كه‌ هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی کانونی دووهەم‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، گه‌لی عێراق هه‌ر به‌ڵێنێك بدات، ده‌یباته‌ سه‌ر، ئێمه‌ به‌ڵێنمان دا وه‌ڵامێكی هه‌ژێنه‌ری داعش بده‌ینه‌وه‌. ئێستا ئه‌و وه‌ڵامه‌ به‌ھێزه‌ی پاڵه‌وانه‌كانمان درایه‌وه‌.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە هێزه‌ پاڵه‌وانه‌كانمان توانیان، ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوی، كه‌ جێگری خه‌لیفه‌ی داعش و والی عێراقی رێكخراوی‌ تیرۆریستی داعش‌ بوو، له‌ ئۆپەراسیۆنێكی هه‌واڵگریانه‌دا كوژرا.

Paylas: