TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوپەیمانان: بە دوو درۆن هێرش کراوەتە سەر عەین ئەسەد

Rozan Ateş
Yazar
📅 08 Mayıs 2021 14:08

پەیامی کورد … هاوپەیمانان: بە دوو درۆن هێرش کراوەتە سەر عەین ئەسەد

 

هاوپەیمان نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێرشەکەی عەین ئەسەد بە درۆن بووە و دووپاتیشی دەکاتەوە، هەر هێرشێک لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق.

 

وان مۆرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەبارەی ‌هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە "هێرشەکە لە رێگای درۆنەوە ئەنجامدراوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنیا گەراجێکی فڕۆکەی لەنێو بنکەکە زیانی بەرکەوتووە".

 

هەروەها گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نووسیویەتی "هەر هێرشێک لە دژی هێزەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق"

Paylas: