Cîhan
ڕووسیا: ئۆكرانیا بە درۆن هێرشی كردووەتەوە سەر مۆسكۆ
پەیامی کورد... ڕووسیا: ئۆكرانیا بە درۆن هێرشی كردووەتەوە سەر مۆسكۆ
وەزارەتی بەرگری روسیا ڕایدەگەیەنێت،"ئۆکرانیا لە رێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردووەتە سەر مۆسکۆی پایتەخت".
وەزارەتی بەرگری روسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،"هێرشێکی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی ئۆکرانیان پوچەڵکردەوە کە شاری مۆسکۆی کردبووە ئامانج و لە رێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە لە ناوچەی ئۆدێنتسوفۆ لە مۆسکۆی پایتەخت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا تێکشکێنرا".
سێرگی سوبیانین سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆی پایتەختی روسیا رایگەیاندووە،"هێرشەکەی ئۆکرانیا تەنها زیانی ماددی هەبووە".