TR KU SO
FB X
Cîhan

هەسەدە دوایین ئاماری شەڕ و ئۆپراسیۆنەکانیان لە دژی داعش ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 12 Aralık 2018 21:55

پەیامی کورد ...  هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " و " قەسەدە " ئامارەکانی شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوویان لە دەورووبەری شارۆچکەی هەجین و دێرەزۆر ڕاگەیاند .

لە ڕاگەێندراوی نووسینگەی " هەسەدە " دا هاتووە ، لە شەڕ و ئۆپراسیۆنەکانی دەورووبەری هەرێمی هەجین و باخۆس ٥٥ کەس لە تێرۆریستانی داعش لە بەردەوامی چالاکییەکان لە دژی ئەم ڕێکخراوە کوژران .

هەروەها ڕایانگەیاند کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ناو ٢٤ کاتژمێردا ٥٧ جار هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانیان بۆ سەر داعش و شەڕڤانانی " هەسەدە " ش ١٥ بۆمبیان پووچەڵ کردوەتەوە .

Paylas: