وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا دوایین ئاماری شەڕی ڕووسیای بڵاو کردوە
پەیامی کورد... وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا دوایین ئاماری شەڕی ڕووسیای بڵاو کردوە
دوایین ئامارەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی ئۆکراینا لەگەڵ ڕووسیا بڵاو کڕایەوە و وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا دەڵێت، دوایین ئامارەکانی جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕووسیا دەیسەلمێنن کە هێزەکانی مۆسکۆ زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ ی ئاداری ٢٠٢٢ وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، دوایین ئامارەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی لەگەڵ ڕووسیا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانی مۆسکۆ گورزی کوشندەیان بەرکەوتووە و لە ماوەی ڕوبەڕوبەڕوبونەوەکاندا توانیویانە ٦١٤ تانک، ١٥ هەزار و ٧٣٥ زرێپۆش تێک بشکێنن، لە بەرامبەریشدا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا خستنە خوارەوەی ١٢٤ فڕۆکەی جەنگی، ٧٧ هەلیکۆپتەر و ٣٤١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، دوایین ئامارەکانی جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕووسیا دەیسەلمێنن کە هێزەکانی مۆسکۆ زیانی زۆریان بەرکەوتووە و لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ تا ئەمڕۆ بە نزیکەی ١٧ هەزار و ٨٠٠ سەربازی سەر بەهێزەکانی ڕووسیا کوژراون.
وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ٥٤ سیستەمی دژە فڕۆکە، هەزار و ٢٠١ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ٧٥ بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنییان لەناوبردوە، هەروەها ٨٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ١٣٥ فڕۆکەی جەنگی و ١٣١ هەلیکۆپتەرییان خستووتە خوارەوە.
لە بەرامبەریشدا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئامارەکانی تایبەت بە جەنگی لە ئۆکراینا بڵاو کردەوە ڕایگەیاند، ١٢٤ فڕۆکەی جەنگی، ٧٧ هەلیکۆپتەر و ٣٤١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستووتە خوارەوە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هەزار و ٨١٥ تانکی ئۆکراینییان تەقاندووەتەوە و زیاتر لە ٧٦٢ تۆپهاوێژیان تێکشکانەوە.