TR KU SO
FB X
Cîhan

حەشیمەتی تورکیا ٨٣ میلیۆنی تێپەڕاند

Rozan Ateş
Yazar
📅 04 Şubat 2021 16:14

پەیامی کورد ... حەشیمەتی تورکیا ٨٣ میلیۆنی تێپەڕاند

 

دەزگای ئاماری توركیا بڵاوی كردەوە لە ساڵی٢٠٢٠دا ژمارەی دانیشتوانی تەواوی توركیا ٤٥٩ هەزار و ٣٦٨ كەس زیادی كردووە و ئێستا ژمارەی دانیشتوانی توركیا گەیشتووەتە ٨٣ ملیۆن و ٦١٤ هەزار و ٣٦٢ كەس.

 

لەو رێژەیە ٤١ ملیۆن و ٩١٥ هەزار و ٩٨٥ كەسی پیاوە و ٤١ ملیۆن و ٦٩٨ هەزار و ٣٧٧یشی ئافرەتن.

 

دەزگای ئاماری توركیا بڵاوی كردووەتەوە، رێژەی پیاو لە توركیا ٥٠.١٪ و ئافرەتیش ٤٩.٩٪. هەروەها بەشی تورکیی ئاژانسی (سپوتنیك) ئاماژەی بەوە داوە ژمارەی دانیشتوانی كورد لە توركیا لە بەرزبوونەوەیە، بە تایبەت لە ئامەد و مێردین، بەڵام دەزگای ئاماری توركیا رێژەی زیادبوونی كورد لەو وڵاتە ئاشكرا ناكات.

 

Paylas: