TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆشداری ئاسایشی نیشتمانی عێراق

سارا
Yazar
📅 18 Şubat 2019 00:36

  ڕێكخراوێكی تیرۆریستی نوێ لە عێراق بە نهێنی لە پاشماوەکانى داعش درووستبوە.

دوای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا شکستهێنانى داعشى رایگەیاند، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هۆشداریی دەدات دەربارەی دووبارە سەرهەڵدانەوەى رێکخراوى تیرۆریستى نوێ.

بە پێی هەواڵی " شپیگل ی ئاڵمانی " ، فالح فەییاز ڕایگەیاند، لە ئەگەری نەمانی رێكخراوی داعش و شكستهێنانیدا، پێدەچێت پاشماوەی چەكدارەكانیان لە خاكەكانی سووریا و عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەكانی دیكەدا بە ناوێكی نوێوە دەربكەونەوە.

هەروەها ڕایگەیاند : چەكدارانی داعش لە كاتێكدا لە ڕووبەڕووبونەوەكان شكست دەهێنن، دزە دەكەن بۆ ناوچەكانی دیكە و دواتر دەتوانن لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانی هاوشێوەی ئەلقاعدە یەكبگرن و گرووپێكی نوێی تیرۆریستی درووستبكەن. 

راشیگەیاند، درووستبوونی گروپێكی چەكداری نوێی لەوشێوەیە لە ناوچەكەدا مەترسی بۆ ناوچەكە و وڵاتانی دیكەی جیهانیش هەیە.

هەروەها لە سەر هێزەكانی عێراق و ئەو دۆخەی ئێستا و ئەگەری ناسەقامگیری لە داهاتوودا ووتی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی عێراق لە ئامادەباشیدان و هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە .

Paylas: