TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 28 Ekim 2024 05:00
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد

یەکشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد.

لە دیدارەکە دا قاسم ئەعرەجی پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد.

پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوو.

Paylas: