Cîhan
لە سووریا داعش هێرشی کردە سەر دوو گوند
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئێوارەی دوێنێ مڕۆ گرووپە چەكدارەكانی داعش ڕێگەی نێوان دێرەزوورو ڕەقەیان داخست و دواتر هێرشیان كردۆتە سەر دوو گوندی ڕۆژئاوای سەر بە دێرەزۆر، كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای سوریادایە.
جێگای ئاماژەیە، ئەو دوو گوندەی لەلایەن چەكدارەكانەوە هێرشی كراوەتە سەر نزیكەی (8) كیلۆمەتر لە شارۆچكەی مەعدان عەتیقەوە دوورن، كە بە ناوەندی ئیدارەی شاری ڕەققە دادەنرێت.