Kurdistan
داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق
پەیامی کورد... داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق
گرووپە چەکدارەکانی داعش لە سنووری شارۆچکەی داقووق هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق، بەو هۆیەوە سەربازێک کوژراو و سەربازێکیش بریندار بوو.
درەنگانێکی شەوی ڕابردوو چەکدارەکانی داعش پەلاماری سەنگەرێکی سوپای عێراقیاندا لە گوندی ئەلبو محەممەد لە شارۆچکەی داقووق لە پارێزگای کەرکووک و شەڕ و پێکدادان لەنێوانیاندا ڕوویدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە، سەربازێک کوژراوە و سەربازێکی تریش بریندار بووە.