TR KU SO
FB X
Cîhan

گڕکانێك لە ئیندۆنێزیا تەقییەوە

Arsalan
Editor
📅 27 Mayıs 2024 21:40

 

 

گڕکانی ئیبو لە ویلایەتی مالوکوی باکوور لە ئیندۆنێزیا تەقییەوە و بەهۆیەوە هەوری خۆڵەمێش لە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبوویەوە.

محەمەد وافید، بەرپرسێكی فەرمانگەی کەشناسی ئیندۆنێزیایە ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئانترا نیوز ڕایگەیاندووە، کە تەقینەوە لە گڕکانی ئیبو لە ڕۆژهەلاتی دوورگەی هاڵماهیرای سەربە ویلایەتی مالوکوی باکوور ڕوویداوە.

باسی لەوەش کرد کە لە کاتی تەقینەوەکەدا گڕکانەکە گڕی دەرداوە و خۆڵەمێشی گڕکانەکە گەیشتووەتە گوندەکانی دەوروبەری.

هەروەها ناوبراو دانیشتوانی ناوچەکەی ئاگادار کردەوە لە مەودای چوار کیلۆمەتر لە گڕکانەکە نزیک نەبنەوە و، ئامۆژگاریشی کردن کە ئەو کەسانەی دەچنە دەرەوە دەمامک و چاویلکە ببەستن.

ئەوەیشی خستۆتەڕوو، کە لە سەرەتای ٢٠٢٤ەوە نزیکەی ٩٥ جار گڕکانی ئیبو تەقیوەتەوە و، لە ١٦ی ئایاریشەوە تا ئێستا لە بەرزترین ئاستدابووە بۆ تەقینەوە.

Paylas: