Cîhan
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی گەشەسەندنی ئابوریی عێراق دەکات
نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی گەشەسەندنی ئابوریی عێراقی دەكەین و دەشڵێت، پاڵپشتی چاکسازییەکانی عێراق دەکەین.
غازی شوبەیکەت، سەرۆکی نوێنەرایەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ”پێشبینی گەشەسەندنی ئابوریی عێراق دەکەین کە هاوکاتە لەگەڵ ئەو چاکسازییانەی کە حکومەت پەسەندی کردووە بە ئامانجی چارەسەرکردنی هەموو کێشە ئابوورییەکان”.
باسی لەوەش كرد،سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پاڵپشتی چاکسازییەکانی عێراق دەکات کە ئەو وڵاتە دوور دەخاتەوە لە هەر قەیرانێک کە کاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت هەبێت کە بەغداد پشتی پێدەبەستێت بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی ساڵانەی خۆی”.
ئەوەشی خستەڕوو،رکابەریی لە کەرتی داراییدا دەتوانێت کەرتێکی دارایی تۆکمە دروستبکات لە رێگای خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکان کە پاڵپشتی ئابوری و قۆناغەکانی گەشەکردنی عێراق دەکات”.