TR KU SO
FB X
Cîhan

تایبەتمەندییە نوێیەکەی ئینستاگرام ناسێندرا؛ بۆ هەر پۆستێک ٢٠ وێنە بڵاوبکەرەوە

سارا
Yazar
📅 11 Ağustos 2024 09:04
پەیامی کورد   ...   تایبەتمەندییە نوێیەکەی ئینستاگرام ناسێندرا؛ بۆ هەر پۆستێک ٢٠ وێنە بڵاوبکەرەوە

ئەگەری ئەوە هەیە کە هەندێک جار بتەوێت وێنە و ڤیدیۆی زیاتر بە یەکجار و لە شێوەی پۆستێکدا لە ئینستاگرام بڵاو بکەیتەوە.

هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە دواجار ئەم تایبەتمەندییە لە ئەمڕۆوە بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست دەبێت.

ئینستاگرام ژمارەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کە دەتوانیت بڵاوی بکەیتەوە زیادی کردووە بۆ زۆرترین 20 وێنە یان ڤیدیۆ.

پێشتر زۆرترین ژمارەی وێنە و ڤیدیۆ کە دەتتوانی لە هەر پۆستێکی ئاسایی ئینستاگرام دایبنێیت ١٠ وێنە و ڤیدیۆ بوو.

Paylas: