Cîhan
بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە قوتابخانەیەک لە کینیا ١٧ خوێندکار گیانیان لەدەستدا
پەیامی کورد ... بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە قوتابخانەیەک لە کینیا ١٧ خوێندکار گیانیان لەدەستدا
پۆلیسی کینیا ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشەناوخۆییەکانی قوتابخانەیەکی بەشەناوخۆیی لە ناوەڕاستی کینیا، لانیکەم 17 خوێندکار گیانیان لەدەستداوە و 13 قوتابی دیکەش تووشی سووتانی سەخت بوون.
پۆلیس دوای کارەساتەکەی قوتابخانەی ئەندراشا سەرەتایی لە هیڵساید لە ویلایەتی نیری ڕایگەیاند کە ناسنامە و تەمەنی قوربانییەکان دەستبەجێ بەردەست نەبووە، بەڵام زۆربەیان بە منداڵ وەسف کراون.
ئەم قوتابخانە سەرەتاییە خزمەت بە نزیکەی ٨٠٠ قوتابی دەکات کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١٢ ساڵدایە.
ووتەبێژی پۆلیس، ڕێسیلا ئۆنیانگۆ ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی پێنجشەممە دەکرێت، ئاماژەی بەوەش کردووە، "رێوشوێنی پێویست" دەگیرێتەبەر.