TR KU SO
FB X
Cîhan

پشتیوانی ووڵاتانی كەندئاو لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

سارا
Yazar
📅 22 Ekim 2024 05:54
پەیامی کورد   ...   پشتیوانی ووڵاتانی كەندئاو لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

کاناڵی ئەلحوڕڕەی سەر بە دەوڵەتی ئەمریکا، بە ئاماژە بە سەرچاوەیەک لە ئیسرائیلەوە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە کە ووڵاتانی کەندئاو پشتیوانی خۆیان بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دووپات کردووەتەوە.

کاناڵی ئەلحوڕڕە بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئیسرائیل پەیوەندی و داواکاری ووڵاتانی کەندئاوی پێگەیشتووە کە ئیسرائیل پێش هێرشەکەی ئاگاداریان بکاتەوە هەتا بتوانن لە ئەگەری هێرشی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامییەوە ئامادەکاری پێویست بکەن.

بەپیی ئەو ڕاپۆرتە، لەژێر چاوەدێری فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سێنتکام، پەیوەندییەکی چڕوپڕ لە نێوان هێزە نیزامییەکانی ووڵاتانی ناوچە درووست بووە و ئەو ووڵاتانە پشتیوانی خۆیان لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر سووریا و لوبنان بەتایبەت بەئامانجگرتنی ''محەممەدڕەزا زاهیدی'' لە فەرماندە پێشووەکانی سووریا و ''حەسەن نەسرۆڵڵا''ی ڕابەری پێشینی حیزبۆڵڵای لوبنان، دەربڕیوە و سپاسی ئیسرائیلیان کردووە.
 

Paylas: