TR KU SO
FB X
Cîhan

زیادبوونی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ گەڕانەوەی ترامپ بۆ کۆشکی سپی

سارا
Yazar
📅 22 Kasım 2024 08:48
پەیامی کورد   ...   زیادبوونی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ گەڕانەوەی ترامپ بۆ کۆشکی سپی

عامووس یادلین، بەرپرسی پێشووی ئێستێخباراتی سوپای ئیسرائیل لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس ٢٤ ڕایگەیاند کە بە گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆشکی سپی، ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی زیاتر دەبێت.

یادلین ڕوونیشی کردەوە: باس لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زۆرە و بوونی ترامپ لە دەسەڵاتدا ئەم ئەگەرە زیاتر دەکات. "دەتوانرێت هێرشێکی لەو شێوەیە وەک نیشانەی گەڕانەوەی سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ سەر سەحنەی جیهانی سەیر بکرێت".

 

Paylas: