TR KU SO
FB X
Cîhan

بانگهێشتی ئەحمەد شەرع بۆ کۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی سەبارەت بە داهاتووی غەززە

سارا
Yazar
📅 25 Şubat 2025 08:04
پەیامی کورد   ...   بانگهێشتی ئەحمەد شەرع بۆ کۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی سەبارەت بە داهاتووی غەززە

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکایەتی سووریا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکوومەتی نوێی سووریا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی لووتكەی عەرەبی کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر ئایندەی غەززە كراوە. بڕیارە کۆبوونەوەکە لە ١٤ی ڕەشەمە لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەبچێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگەی سەرۆکایەتی سووریا بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: "ئەحمەد شەرع، بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە سەرۆکكۆماری میسرەوە بۆ بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیە تایبەتەدا پێگەیشتووە".

Paylas: