Cîhan
سوئێد بەرزترین ئاستی هۆشدار دەداتە هاووڵاتیانی بە زووترین کات ئێران بە هەر شێوەیەک بە جێ بهێڵن
سوئێد بەرزترین ئاستی هۆشدار دەداتە هاووڵاتیانی بە زووترین کات ئێران بە هەر شێوەیەک بە جێ بهێڵن
ماریا مالمەر، وەزیری دەرەوەی سوید، بە بڵاوكردنەوەی پەیامێك داوای لە هاووڵاتیانی سویدی کرد کە ئێستا ئێران بەجێبهێڵن و چاوەڕێ نەکەن.
ناوبراو نووسیویەتی دۆخی ئێران "زۆر جیددی و پێشبینی نەکراوە" و جەختی لەوە کردووەتەوە کە وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕاسپاردەیەکی بۆ خۆبەدوورگرتن لە هەر گەشتێک بۆ ئێران لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە دەرکردووە؛ ڕاسپاردەیەک کە بە ووتەی ئەو، بەو مانایەیە کە هاووڵاتیانی سویدی لە ئێراندا ئامادە نەبن.
وەزیری دەرەوەی سوید زیادی کرد: سویدییەکان کە سەرەڕای ئەم ڕاسپاردەیە لە ئێرانن، پێویستە "ئێستا" ووڵات بەجێ بهێڵن و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پەیامە توندترین هۆشداری وەزارەتی دەرەوەی سویدە.