پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا بەرزترین ئاستی هۆشداری ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا بەرزترین ئاستی هۆشداری ڕادەگەێنێت .
پارێزگاری سلێمانی له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "دۆخی ته‌ندرووستی به دۆخێكی مه‌ترسیداری هه‌ستیاری كاره‌ساتباردا تێ ده‌په‌ڕێت و له رابردوو بڕواكردنی به‌شێك به گومان و پڕوپاگه‌نده‌كان ئه‌م كاره‌ساته‌ی خوڵقاند".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له په‌یامێكدا كه له په‌یجی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "دۆخی ته‌ندرووستی جیهان و ووڵاته‌كه‌ی ئێمه‌و پارێزگاكه‌شمان، به دۆخێكی مه‌ترسیداری هه‌ستیاری كاره‌سات باردا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌ركی هه‌موومانه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانی و زیان لێكه‌وته خراپ و وێرانكه‌ره‌كانی په‌تای كۆرۆنا، ئه‌م دۆخه واده‌خوازێت هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین به‌جۆرێك فه‌رمانگە و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، پێویسته بڕیار‌و ڕێكارو ڕێنماییه ته‌ندرووستی و كارگێڕی و ئارامییه‌كان به‌بێ چاوپۆشیی و كه‌مته‌رخه‌می جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌ر سێكته‌ر و شوێن و كه‌سێكی تایبه‌ت به‌و سێكته‌ره‌ی خۆیان ئاگادار بكه‌نه‌وه به په‌یڕه‌وكردن و پابه‌ندبوونیان به ڕێنماییه‌كانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانگە و دام وده‌زگا ده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌وه به هه‌ماهه‌نگی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنووره‌كه‌وه ڕێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌رو سێكته‌رو شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت و له میدیاكان بڵاوده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته به‌ر له هه‌ر شوێنێك‌و كه‌سێك، فه‌رمانگە و دام وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان بن.
ئه‌وه‌ش باس كراوه، پێویسته هه‌موولایه‌ك، یه‌ك به‌یه‌كیان پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه ته‌ندرووستی و خۆپارێزییه‌كان بن و ئاستی خۆپارێزی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌و پێویسته هاووڵاتیانی به‌ڕێز چاودێری ووردی دۆخی ته‌ندرووستی و خۆپارێزیی گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن، به‌ومه‌به‌سته‌ی له هه‌ر شوێن و بازاڕ‌و كۆمپانیا و كایه‌یه‌كی گشتی و تایبه‌تیدا، ئه‌گه‌ر بینییان خاوه‌ن و كارمه‌ندی شوێنه‌كان، پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نابن، سه‌رزه‌نشتیان بكه‌ن‌و كه‌ل وپه‌لیان لێ نه‌كڕن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت یان لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه به‌فه‌رمی دابخه‌ن.
پارێزگاری سلێمانی ئه‌وه‌شی وتووه: "بڕوا به هیچ گومان و پڕوپاگه‌نده‌و شه‌ڕێكی ده‌روونیی‌و ئه‌جێندایه‌كی سیاسیی‌و تێكه‌ڵكردنی دۆزه‌كان، مه‌كه‌ن، له رابردوودا باوه‌ڕكردنی به‌شێكتان به‌وانه، ئه‌م كاره‌ساته‌ی خوڵقاند".
پارێزگاری سلێمانی له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا دڵنیاییداوه له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌ركی حكومه‌ته، موچه‌ی موچه‌خۆران و ده‌رفه‌تی كار‌و كه‌سابه‌تی بازاڕ‌و پێداویستیی‌و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیی و ژیانییه‌كان و ئارامیی و ئاسایشی گشتی ، دابین بكات، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه له‌ق ناكات، كه ده‌بێت به هه‌موومان به‌ره‌نگاری ئه‌م ئاڵنگارییه ته‌ندرووستی و دارایی و ئابوورییه گه‌وره‌یه ببینه‌وه".