Cîhan
حەمیدرەزا سابێت زیندانی سیاسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ مووساد لە سێدارە درا
حەمیدرەزا سابێت زیندانی سیاسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ مووساد لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئێران حەمید ڕەزا سابێت کە تۆمەتبارە بە هاوکاری لەگەڵ مووساد حوکمی لە سێدارەدانی جێبەجێ کرا. ئەمەش لە حاڵێک دایە کە سەرەڕای بانگەشەکانی دۆناڵد ترامپ، لە ئێران لەسێدارەدانەکان نەوەستاون.
حەمیدرەزا سابێت ئیسماعیل پوور، کوڕی غوڵامحسێن، کە لە ٢٩ی ئایاری ساڵی ١٤٠٤ دەست بەسەر کرابوو، لە ئێران بە تاوانی سیخوڕی و هاوکاری هەواڵگری لە بەرژەوەندی دەزگای هەواڵگری دوژمنکارانە (مووساد) لە ڕێگەی پەیوەندی کردن لەگەڵ ئەفسەرێکی هەواڵگری و گواستنەوەی بەڵگەنامە و زانیارییە نهێنییەکان دوای پشتڕاست کردنەوەی بڕیارەکە لەلایەن دادگای باڵا و لە ڕێگەی ڕێکاری یاسایی یەوە لە سێدارە درا .