TR KU SO
FB X
Cîhan

زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی كورد لە زیندان دا دۆخی زۆر خراپی تەندرووستی دایە لە بەندیخانە

سارا
Yazar
📅 29 Ekim 2025 08:30
پەیامی کورد   ...    زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی كورد لە زیندان دا دۆخی زۆر خراپی تەندرووستی دایە لە بەندیخانە

زەینەب جەلالیان، بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی شاری ماکۆ و مەحکووم بە بەندکرانی هەتاهەتایی، سەرەڕای بارودۆخی نالەباری تەندرووستی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و پێڕاگەیشتنی پزیشکی پێویست لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد بێبەش كراوە. 
ئەو بەندکراوە سیاسییە لەم دواییانەدا نەشتەرگەری «ئامبۆلیزاسیۆنی فیبرۆم»ی بۆ کراوە بەڵام تەنیا ۲۴ کاتژمێر دواتر بەبێ ئەنجامی تەواوی پرۆسەی دەرمان و چاودێری دوای نەشتەرگەرییەکەی بۆ بەندیخانە گەڕێندراوەتەوە.

زەینەب جەلالیان چالاکی سیاسی کورد لە ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پژاك دەستبەسەر كرا و بە ئیعدام مەحكووم كرا، دواتر لە ساڵی ١٣٩٠ حوكمەكەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

Paylas: