TR KU SO
FB X
Cîhan

خەڵکی ئێران دوای وێنزوئێلا چارەڕەشترین خەڵکی دونیا بە ئەژمار دێن

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Eylül 2020 16:47

پەیامی کورد ... خەڵکی ئێران دوای وێنزوئێلا چارەڕەشترین خەڵکی دونیا بە ئەژمار دێن

 

هەڵاوسان، گرانی، گەندەڵیی ماڵی، دۆخی خراپی ئابووری، کێشە کۆمەڵایەتیییەکان، کەلێنی قووڵی چینایەتی و گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئەمریکا، ئێرانیان گەیاندووەتە پلەی دووەمی وڵاتانی چارەڕەش لە ئاستی جیهاندا.

 

بەپێی پێوەری جیهانیی چارەڕەشی، وێنزوئێلا بە ڕێژەی ٤/٧٩ـ  پلەی یەکەم، ئێران بە ڕێژەی ٦/٦١ـ  پلەی دووەم و سێربستان بە ڕێژەی ٨/٤٤ـ  پلەی سێیەم لە ڕیزبەندیی ئەو پێوەرەدایە.

 

بەپێی ئەو پێوەرە هەر کام لە وڵاتانی ژاپۆن، قەتەر، ئاڵمان و ئەمریکا لە ڕیزبەندی باشترین وڵاتانی جیهاندان کە هەڵاوسانی ئابوورییان زۆر کەمە و بێکاری لە نزمترین ئاستی خۆیدایە.

 

هەروەها وڵاتانی وەکوو فەلەستین، تورکیا و پاکستان سەرەڕای بوونی شەڕ و نائارامی و گەمارۆی ئابووری لەسەر وڵاتەکەیان، پێوەری چارەڕەشییان لە ئاستێکی باشدایە.

 

پێوەری چارەڕەشی بەپێی کۆی نرخی هەڵاوسان و نرخی بێکاری دیاری دەکرێت.

Paylas: