TR KU SO
FB X
Cîhan

لەعێراق بڕیاری قەدەغەكردنی تیلیگرام دەدرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 06 Ağustos 2023 18:15

پەیامی کورد... لەعێراق بڕیاری قەدەغەكردنی تیلیگرام دەدرێت

وەزارەتی گەیاندنی عێراق لە بەرنامەیدایە تێلیگرام قەدەغە بكات و ڕایدەگەیەنێت،"مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی".


وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاویكردووەتەوە،"بڕیاری قەدەغەکردنی بەرنامەی تێلیگرام لەسەر رێنماییەکانی دەسەڵاتی باڵا هاتووە، کە بەرژەوەندی ئاسایشی نیشتمانی دیاری دەکەن".

ئاماژە بەوەشدراوە،"بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکانی هاونیشتمانیان ئەو بڕیارە دراوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو،"دامەزراوە دەوڵەتییەکان چەندینجار داوای لە دامەزراوەی تێلیگرام کردووە، ئەو سەکۆیانەی بەرنامەکە دابخەن کە زانیارییەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت و زانیارییە کەسییەکانی هانیشتمانان دزە پێدەکات".

هەروەها هاتووە،"کۆمپانیای بەرپرسی پلاتفۆرمی تێلیگرام وەلامی ئەو داواکارییانەی نەداوینەتەوە".

Paylas: