Cîhan
ئێلی کۆهەن بۆ ئێران: ئیرادەی ئیسرائیل تاقی مەکەنەوە
پەیامی کورد … ئێلی کۆهەن بۆ ئێران: ئیرادەی ئیسرائیل تاقی مەکەنەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ئاگۆست، ڕۆژنامەی ''ئورشەلیم پۆست'' بڵاوی کردووەتەوە کە '' ئێلی کوهەن'' وەزیری زانیاری ئیسرائیل بە ''مەگزینـ''ـی وتووە: ''ئێمە دەزانین لە هەر شوێنێکی ئێران چی ڕوو دەدات''.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە، وەزیری ئیتڵاعاتی ئیسرائیل وتوویەتی: ''هەر کەس بیهەوێت هەڕەشە له بوونی ئیسرائیل بکات، لە هیچ شوێنێک پارێزراو نابێت''.
هەروەها ناوبراوە وتوویەتی: ''من بە ڕێژیمی ئێران دەڵێم، ئیرادەی ئیسرائیل تاقی مەکەنەوە''.
ناوبراو هەروەها جەختی کردەوە کە ئیسرائیل لە دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران و هاوپەیمانەکانی بە چەکی ناوکی ڕێگری دەکات.