TR KU SO
FB X
Cîhan

لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 55 هەزار کۆمپانیا و دامەزراوە لە فەرەنسا مایەپوچ

Rozan Ateş
Yazar
📅 06 Ocak 2024 15:24

پەیامی کورد... لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 55 هەزار کۆمپانیا و دامەزراوە لە فەرەنسا مایەپوچ


لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 55 هەزار کۆمپانیا و دامەزراوە لە فەرەنسا مایەپوچ بوون

لە راپۆرتێکی بانکی فەرەنسادا ئاماژە بەوەکراوە، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 55 هەزار کۆمپانیای وڵاتەکە مایەپوچبوونی خۆیان راگەیاندووە و داخراون.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، 55 هەزار و 492 کۆمپانیا و دامەزراوە تا مانگی کۆتایی ساڵی 2023 مایەپوچبوون و ئەو ئاستە، ئاستی مامناوەندی ساڵانی نێوان 2010 بۆ 2019 تێپەڕناکات.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو شوێنانەی داخراون کۆمپانیا و دامەزراوەی بچووک بوون کە ژمارەی کارمەندیان نەگەیشتووەتەوە 250 کەس.

راپۆرتی بانکی فەرەنسی دەشڵێت، “ژمارەی کۆمپانیا مامناوەند و گەورەکان کە ژمارەی کارمەندانیان لە سەروو 250 کەسەوە بووە و داخراون لە ساڵی رابردوودا، 57 دانە بووە، ئەوەش دوو هێندەی ساڵی 2022 بووە.

Paylas: