TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ڤەنزوێلا بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە 50 کەس بێسەروشوێنبوون

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Ekim 2022 18:15

پەیامی کورد... لە ڤەنزوێلا بەهۆی ڕۆچوونی زەوییەوە 50 کەس بێسەروشوێنبوون

لە ڕووداوێکی بوومەلەرزە و ڕۆچوونی زەویدا لە باشووری ڕۆژئاوای کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا 22 کەس گیانیان لەدەستدا و 50 کەسی دیکەش بێسەروشوێنبوون.

دیلسی ڕۆدریگێس، جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، “لە شاری تێخیریاس لە باشووری ڕۆژئاوای شاری کاراکاسی پایتەخت، بەهۆی بوومەلەرزە و ڕۆچوونی زەوییەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی کەوتووەتەوە”.

وتیشی، “لە ڕووداوەکەدا تا ئێستا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 50 کەسیش بێسەروشوێنن”.

ئاشکراشیکرد، “بە هاوکاری هێزەکانی سوپا هەوڵەکان بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکان و زانینی چارەنووسی بێسەروشوێنبووەکان دەستیانپێکردووە”.

Paylas: